|
نقطه نظرات تحلیلی روز
نقطه نظرات تحلیلی روز کردستان
|
|
|
هونه‌ری - فیلمی دایكانی من له په‌رله‌مانی سوید نمایش ده‌كرێت |
|
|||
|
PNA- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- به بانگهێشتێكی فه‌ره‌می فیلمی دیكۆمێنتی "دایكانی من" My Mothers له ده‌رهێنانی هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ر ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، له په‌رله‌مانی سوید نمایش ده‌كرێت.
له راگه‌یاندنی فیلمی "دایكانی من"ـه‌وه، له رێكه‌وتی 11ی حوزیران په‌رله‌مانی سوید "riksdagen" له‌سه‌ر داوای حیزبی چه‌پی سویدی، پرسی جینۆسایدی کورد، به تایبه‌تی ئه‌نفالی کورد، دانیشتنێک رِێک ده‌خا، بۆ تاوتوێکردنی ئه‌م پرسه و بۆ روون کردنه‌وه‌ی واقیعییه‌تی کاره‌ساتی ئه‌نفال، به‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌ره‌می حزبی چه‌پی سویدی، فیلمی "دایکانی من" له ده‌رهێنانی هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری كورد ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی له رێكه‌وتی 10ی حوزیران له په‌رله‌مانی سوید بۆ گشت حزب و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان نمایش ده‌کرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ستافی فیلمی "دایکانی من" به‌فه‌رمی بۆ به‌شداری له‌م نمایشه‌و شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تی فیلمه‌که و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نفال و فیلمی دایکانی من ئاراسته‌یان ده‌کرێ، داوه‌ت کراون بۆ په‌رله‌مانی سوید. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه فیلمی دایکانی من که به یه‌که‌مین فیلمی دیکۆمێنتی سینه‌مایی کوردی ده‌ژمێردرێ، باس له مێژووی ئه‌نفال و 182000 مرۆڤی کورد و وێران کردنی 4500 گوند و شارۆچکه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌کات، له‌م فیلمه‌دا بینه‌ر راسته‌وخۆ ده‌خرێته ناو ژیانی ئه‌مرِۆ و چاوه‌رِوانی چه‌ندین ساڵه‌ی رِابردوو ده‌کات.
2
نوشته شده در یکشنبه دوازدهم خرداد 1387ساعت 10:6 توسط <-->
|
|
|||||
|
|||||
|
|
بۆ یه‌کـه‌مین جـار لـه مێـژوودا |
|
|||
|
PUKmedia 15:37:05 2008-05-21
بۆ یه‌کـه‌مین جـار لـه مێـژوودا هه‌ڵـبژارده‌ی تۆپـی پـێ ی کوردسـتان لـه خـولێکـی جـیهانــی به‌شــداریده‌کـات. جامی جیهانی ڤيڤا خولێکی جیهانییه دووساڵ جارێک بۆ ئه‌و گه‌لانه رێکده‌خرێت که وڵاتی سـه‌ربه‌خۆیان نیـیـه، ئه‌مسـاڵ ئــه‌م پێـشــبڕکـێیـه لـه 7- 13 /7/2008 لـه شــاری یاللیڤـارێ لـه باکــووری ســـوید رێکده‌خرێت. بۆ به‌شــداریکردن لـه جامی جیهانی ڤيڤا، لـه هـه‌رێمـی کـوردسـتانه‌وه دوو هـه‌ڵبژارده‌ی پیاوان و ئافره‌تان ده‌گـه‌نـه سـوید، به‌ڵام ئـه‌م دوو تیپه پێویسـتیان بـه به‌هـێزکـردن هه‌یـه، هـه‌ربۆیه داوا ده‌که‌ین لـه‌م یاریزانه کـوردانـه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هـه‌رێمـی کوردسـتان لـه هــه‌ردوو ره‌گـه‌زی نێر و مـێ، کـه لـه ئاسـتی بـه‌رز یاری ده‌کـه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و خه‌ونه مێژووییه بهێننه دی به یاریکردن له ژێر ناوی هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان، په‌یوه‌ندی بـه‌م مـایـل و ته‌لـه‌فـۆنـی خـواره‌وه بکــه‌ن:- E-post: viva@mosy-krg.org ئه‌م ئیمه‌یڵه شاردواوه‌یه له مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به یاڤا سکریپته بۆ بینینی Tel: +46 (0) 735 255 006 & + 46 (0) 704 620 298 تێبینی: دوایین کـات بـۆ وه‌رگـرتنـی داواکارییـه‌کان 30/5/2008 و تکـایـه (سی ڤی) خۆتان ڕه‌وانه بکه‌ن. بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی جامی جیهانی ڤیڤا کلیکی لینکی خواره‌وه بکه‌ن:
2
نوشته شده در پنجشنبه دوم خرداد 1387ساعت 9:39 توسط <-->
|
|
|||||
|
|||||