PNA - عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی كوردی یه‌كگرتووی بۆ سه‌رقاڵبوونی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی كوردستان" پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان " سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق گه‌ڕانده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "ئه‌لوه‌ته‌ن" ، به‌ڕێز عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "هه‌ردوو پارته‌كه لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دروست كردووه كه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره كار ده‌كات".
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ده‌رباره‌ی ره‌وته جوداخوازه‌كانی شه‌قامی كوردی رایگه‌یاند: "كوردستان و گه‌لی كورد تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان هه‌یه كه ده‌وروبه‌ر و زمانه و ئه‌م فه‌كته‌رانه‌ش له هه‌موو جێگاكانی دیكه‌ی عێراق جیاوازتره".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له هه‌ڵوێستی حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقی كرد كه دژایه‌تی مافه‌كانی گه‌لی كوردیان كردووه وسیاسه‌تی سه‌ركوتكردنیان به‌كارهێناوه.
ده‌رباره‌ی هاوپه‌یمانێتی كوردی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك كورد بیبه‌ستێت له سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌تیه‌یه كه ده‌روانێته بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكراتی فێدرالی فره‌لایه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی :"هاوپه‌یمانێتی نێوان كورد و عه‌ره‌بی سوونه برِیارێكه به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌ستنیشانی ده‌كات".
ده‌رباره‌ی ریشكێش كردنی به‌عس به‌ڕێز عه‌دنان موفتی گوتی:"ئه‌و پارته له پارتێكی سیاسیه‌وه بوو به ئامرازێكێ سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كان و عێراقی به‌ره‌و جه‌نگی وێرانكه‌ر برد ،بویه ده‌بێت وه‌كو مۆسۆلونی و هیتله‌ر مامه‌له له گه‌ڵ ئه‌م حزبه بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت زۆر وردبینه‌وه و ریشه‌كێش كردن دژی ئه‌و كه‌سانه به‌كاربێنین كه تاوانیان دژی گه‌لی عێراق ئه‌نجامداوه، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ وه‌ده‌سهێنانی بژێوی ژیانی خویان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه بوونه".
سه‌باره‌ت به ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردسشتان رایگه‌یاند:36 پارت و لایه‌نی سیاسی كورد ده‌ستووره‌كه‌یان هه‌موار كردووه وپێشكه‌ش كراوه به په‌رله‌مان و ئێستا له جێبه‌جێكردندایه".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه ده‌ستووری كوردستان له گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق دژایه‌تیان نییه و گه‌لی كوردستان له 15ی مانگ به‌ره‌و ده‌نگدان بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ده‌رِۆن".